کانونی دوھەم 04, 2024 07:30 Asia/Tehran
  • پەیامی مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان ڕوو لە ڕێکخراوی پەروەردەو فێرکاری شاری سلێمانی

کومیتەی پاڵپشتی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ هیچ کام لە کاربەدەستانی ئەو هەرێمە چاوپێکەوتنیان نەکردوەو تا جێبەجێ کرانی داخوازیەکانیشیان هەروا بەردەوام دەبن لەسەر مانگرتنەکەیان.

کومیتەی پاڵپشتی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێکیان نەکردوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو هەرێمەو لە داهاتووش دا نایکەن.

هاوکات هیواداریشیان دەربڕیوە کە کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی پەروەردەو فێرکاری شاری سلێمانی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکا کە لەگەڵ کاربەدەستان چاوپێکەوتنیان کردوەو بێتوو وا نەکا ناچار دەبن بۆخۆیان ئەو ناوانە بە بیروڕای گشتی رابگەیەنن.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە کۆنگرە بڕیار بوە ڕۆژی یەکشەم بەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوپێکەوتن بکەن بەڵام پێداگری دەکەن لەسەر بەردەوامی بایکۆتەکانیان تاکاتی بەڕێوەچوونی داخوازیەکانیان.

ئەو ڕاگەیاندراوەش لەکاتێکدا دەردەچێ کە "عومەر محمدئەمین"ی جێگری گشتی پەروەردەو فێرکاری شاری سلێمانی، بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە لە سێ چوار ڕۆژی داهاتوودا، چارەنووسی خوێندنی سلێمانی ڕوون دەکەنەوەو بەجۆرێک کە کاتی چوونە قوتابخانە زۆرو ڕێژەی پەرتووکە دەرسیەکان کەم دەکەنەوە.

سەرپەیڤ