دادگەی باڵای عێراق دەتوانێ کۆتایی بێنێ بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە چەند سکاڵایک لە دادگەی باڵای فیدراڵ لە بارەی بڕیاردان بۆ خۆماڵی کرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و درانی راستەوخۆی لەلایەن حکومەتی ناوەندیی، هاتووەتە ئاراوە، وتی: قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەئێستادا کێشەی سەرەکیی هەولێرە.
"غالب محەممەدعەلی" بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەگەری بەخشینی پلەی باڵاتری فەرمانبەرێتی و پاداشت بەوان لە هەلومەرجی ئێستادا بە دوور لەچاوەڕوانی دەزانێ، وتی: دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دەتوانێ بریارێکی شێلگیرانە بگرێ بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێم و نەدرانی مووچەی فەرمانبەرەکانی.
غالب محەممەد عەلی وتیشی: حکومەتی ناوەندیی عێراق پشت ئەستۆرە بە دەنگی دادگای بالای فیدراڵ کە بۆ هەموو لایەنەکانی قەیران وکریزی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ جێبەجێ بکرێ، چونکە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، گەورەترین کێشەیە کە خەڵکی کوردستانی عێراق لەگەڵیدا بەرەوڕوون. ناوبراو هەروەها جەختی کرد لەسەر ئەگەری هێنرانەئارای چەند سکاڵایەک لە دادگەی باڵای فیدراڵ بۆ بریاردانی ئەو دادگەیە لەسەر بەخۆماڵی کرانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و درانی راستەوخۆی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵ بەو فەرمانبەرانە.