کانونی دوھەم 06, 2024 09:50 Asia/Tehran

میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەو بڕەپارەیان ڕاگەیاند کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک قەرز لەلای کابینەکانی هەشت و نۆی ئەو هەرێمە هەیانە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەماوەی سەدو هەشت مانگی ڕابردوودا چلونۆ مانگ مووچەی تەواویان وەرگرتوە.

یەک لەسێی مووچەیەکی تەواویان بۆماوەی چلوچوار مانگ وەرگرتوەو مووچەی بیست و یەک مانگیش هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتوەو بەمجۆرە حکومەتی هەرێم نزیکەی بیست و یەک ملیارد پێنسەدو هەشتاو چوار ملوێن دیناریان قەرزدارە.

کابینەی هەشت لەماوەی پەنجاو چوار مانگ دا هەرتەنیا پازدە مانگ مووچەیان بەتەواوی وەرگرتوەو سی و چوار مانگیشیان بە کەمی پاشکەوتەوە پێ دراوەو پێنج مانگیشیان هەروەک پاشەوت بەهیچ شێوەیەک پێ نەدراوەو بەمجۆرە کۆی گشتی ئەو بڕەپارەیە کە تاکوو ئێستا نەدراوە بە دە ملیارو پێنسەدو نەوەدو حەوت ملوین نۆسەدو نەوەدو حەو هەزار دینار  مەزەندە دەکرێ.

سەرپەیڤ