سەفین دزەیی: پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران واوەتر لە پەیوەندیی دراوسێتییە
دیپلۆماتکاری باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران واوەتر لە پەیوەندیی دراوسێتییە و هەوڵ دەدرێت لێکتێنەگێشتنی سیاسی لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێ.
سەفین دزەیی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە ئامادەبوونی لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێردا وتی کە لەگەڵ سەرکونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبۆتەوە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقی دەربڕێوە بۆ گەل و حکومەتی ئێران و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی پەلامار و تەقینەوە هەژێنەرەکانی ئەم دواییەی کرمان. ناوبراو وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران واوەتر لە پێوەندییەکانی دراوسێتییە.
سەفین دزەیی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی پەیوەندییە جۆراوجۆ و جیاوازەکانی نێوان هەولێر و تاران، جەختیشی کرد کە هۆکاری زۆر هەیە، لەوانە خاڵی هاوبەشی ئایینی، کلتووری و مێژوویی، کە وایکردووە پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێراق، بەردەوام ڕوو لە گەشە بێ.
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها پێیداگرت کە خەڵکی عێراق و بەتایبەت هەرێم هەمیشە سوپاسگوزارن بۆ پشتیوانی و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر لە سەردەمی شەڕی دژی ڕژێمی بەعسەوە تا شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش.