کانونی دوھەم 10, 2024 14:50 Asia/Tehran

لە دوای کۆبونەوەی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی پەیوەندی باش لە نێوان هەردو حزبدا هەیە و لەمجارەدا لە هەمو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێکەوە کاردەکەن نەک هەر لە کەرکوک، پشتیوانی لە هاوڵاتیانی گەڕەکی نەورۆز دەردەبڕن و هەوڵی تەواو دەدەن پارێزگاری کەرکوک کورد بێت.

"رەوەند مەلا مەحمود" لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیوەندی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە و لە سەردانی ئەمجارەیاندا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کوردیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد. ناوبراو پێیداگرت: ئەم دوو حیزبە لە هەموو ناوچە کێشەلەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێکەوە کاردەکەن و  "هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار، بۆ کورد بێت."

لەلایەکی دیکەوە محەمەد کەمال بەرپرسی لقی 3سێی پارتی لە کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ یەکێتی هەبووە و پەیوەندی باشیان دروستکردوە و بڕیاریان داوە کارەکانیان پێکەوە بەردەوام ببێ، جگە لەوەش بڕیاریان داوە بەرگری لە مافی کوردەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک بکەن.

ئەم بەرپرسەی سەر بە پارتی ئەوەشی خستەڕو، بەرپرسانی پارتی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن پارتی لە لیستە عەرەبییەکان نزیک بۆتەوە و لێرەوە رادەگەیەنن کە لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوک پێکەوە کاردەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی یەکێتی سەردانی بارەگای لقی سێی پارتیی کرد لە کەرکوک و پێکەوە لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکەوە گفتوگۆیان کرد.

سەرپەیڤ