هێرشی مووشەکیی سپای ئێران بۆ سەر بنکەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بنکەی تیرۆریستان لە سوریا
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی تورکستانی لە سوریای بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر هێرش.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند هێرشی کردۆتە سەر بنکەی سیخوڕیی ئیسراییل لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ناوبردنی ڕێکخراوی سیخوڕیی ئیسراییل (موساد) ڕایگەیاند: دواساتەکانی شەوی رابردوو مووشەکی بالستیکمان بۆ تیابردنی بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لەو ناوچەیەدا بەکارهێنا.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێرانی لە نزیکی شاری هەولێر لە باکووری عێراق بە مووشەکی بالستیک پێکاوە و هەروەها لە بەیاننامەکەی سپای پاسداراندا هاتووە کە بنکەی گرووپی تیرۆریستیی - تەکفیریی تورکستانی لە ناوچەی "جبل السماق"ی سوریایش وەبەر هێرشی مووشەکی بالستیک کەوتووە و بنکەی سەرەکیی حزبی تورکستانی لەم هێرشەدا تیاچووە.