کانونی دوھەم 17, 2024 15:00 Asia/Tehran

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ لە گەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان بۆ دیاریکردنی نزیکترین وادە کردوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی داهاتوش وادەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رادەگەیەنرێت.

دلشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر هەندێک هۆکار کۆمسیۆنی هەلبژاردنەکانی عێراق ناتوانێت لە رۆژی 25ی مانگی (شوبات/2) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبەرێت.

سەرپەیڤ