کانونی دوھەم 22, 2024 15:30 Asia/Tehran

نوێنەرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا وتی: خێراترکرانی ڕەوتی ناردنی دەقی پێشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق لە لایەن حکەمەتی فیدراڵەوە بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە تەواو پێویستە.

سروه محەممەد رەشید" بە ئاماژە بەوەی کە ئەو وتووێژەی ئەمدواییە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە دیاری کردنی نەخشەڕێگایەک بۆ پەسەن کردنی یاسای نەوت و گاز بەڕێوەچووە، دەتوانێ کۆتایی بێنێ بە کێشە و گرفتە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان دوو لایەن ، وتیشی: بە تێپەڕینی چەندین مانگ بەسەر ئامادەکرانی پێشنووسی یاسای نەوت و گاز لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، ئەم پێشنووسە تا ئێستا بۆ لێکدانەوە نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی عێراق ئێستایش هەر چاوەڕێی ئەوەیە دەقی پێشنووسی یاسای نەوت و گازی بگاتە دەست، بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی دواتردا بتوانێ مەسەلەی چۆنیەتیی هەناردەکردنی نەوت یان سەرمایەنانەوە لە کەرتی گازی عێراق بخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

شایانی باسە "غالیب محەممەدعەلی" ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق پێشتر وتبووی کە پەسەن کرانی دەقی پێشنووسی یاسای نەوت و گاز پێویستی بە کۆدەنگیی نێوان ئەو پارتە گەورانەیە کە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران پێک دێنن. 

سەرپەیڤ