کانونی دوھەم 23, 2024 08:30 Asia/Tehran

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەکاتێکدا ڕاگەیشتن بە دۆسیەی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخست بۆ مانگی دواتر کە نوێنەری حکومەتی ناوەندی ئاماری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بە ناڕاست ڕاگەیاند.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەئامانجی تاوتوێی ژومارەیەک لە سکاڵاکانی پەیوەنددار بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراقی بەڕێوە برد.

نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاشکرای دادگای فیدڕاڵ دا بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کە زانیاریەکمان لەبەردەستایە کە بەدیاری دەخا کە ژومارەی کارمەندانی ئەو هەرێمە ناڕاستەو هەربۆیە ئێمە ناتوانین بەشیوەیەکی بەڕێکەوت مووچە لەنێوان فەرمانبەری ناڕاست دا دابەش بکەین.

ئەو کاربەدەست عێراقیە ڕایگەیاند کە ناچارین بەپیی ئامارو ڕێژەی ڕاست کە زۆرنەکرا بێ، بۆ درانی مووچەی ناوچەی هەرێم وام بدەین.

نوێنەرەکەی حکومەتی فیدڕاڵ پێداگری کرد کە بەخۆماڵی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەلواوە، چونکە ئەو ناوچە بەپێی یاسای بنەڕەتی و سیستمی فیدڕاڵی خاوەنی دەسەڵاتی سەربەخۆی بەڕیوەبەری و دارایی بەربڵاوەو پشکی ئەو هەرێمە لە بوودجەی عێراق بەشیوەیەکی بەجیا لەبەرچاو دەگیردرێ. 

سەرپەیڤ