درێژەی ناکۆکیی نێوان بەغدا-هەولێر یەک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکرانی یاسای بودجەی گشتیی٢٠٢٣ی عێراقە
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی: درێژەی ناکۆکیی نێوان بەغدا-هەولێر، یەکێ لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکرانی یاسای بودجەی گشتیی ٢٠٢٣ی عێراقە.
"جاسم موسەوی" نوێنەری هاوپەیمانیی دەولەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، درێژەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی بە یەکێ لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکرانی یاسای بودجەی گشتیی٢٠٢٣ زانی و وتی: حکومەتی فیدراڵ بێ پێبەندبوونی هەرێمی کوردستان بە ماددەکانی یاسای پەسەندکراوی بودجەی گشتیی عێراق، ناتوانێ پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان بخاتە بەردەست هەولێر.
ناوبراو وتیشی: پارت ولایەنە سیاسییەکان لە عێڕاق ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکرانی ماددەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراقن بەمەبەستی گەرەنتیی دابەشکرانی دادگەرانەی سامان لەو وڵاتەدا.
جاسم موسەوی بەئاماژە بەوەی کە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق ئەرکمەندن بە جێبەجێ کردنی ماددەکانی یاسای بودجەو سپاردنی داهاتەکان بە حکومەتی ناوەندیی بەئامانجی تەرخان کرانی بودجە بە دەم و دەزگە جیاجیاکان لە وڵاتدا، وتی: هەوڵ وکۆششی پارتە کوردستانییەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی بەقازانجی خۆیان لەنێو ماددەکانی یاسای بودجە تائیستا بەپێی یاساوڕێساکان بە ئاکام نەگەیشتووە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق هەروەها وتی: هەموار نەکرانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بەگوێرەی چوارچێوە یاساییەکان بەمانای خەیانەت کردن بە خەڵکی ئەو وڵاتەیە لەبەر پاراستنی بەرژەوەندیی رەوت ولایەنە سیاسییەکان.
ناوبراو وتیشی: گۆڕانی چەند ماددەیەکی یاسای بودجە، هەموو ناکۆکییە دراڤییەکانی نێوان بەغدا-هەولێر چارەسەر دەکا.