شوبات 04, 2024 10:00 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە هەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوەدا، هەڵیکوتایە سەر پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە "هەریر" لە نزیک هەولێر.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەفەرمی هێرشی بەدرۆن بۆسەر پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە هەریر هەڵکەوتوو لەباکوری عیراقی گرتەئەستۆ.

لە بەیاننامەی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقدا هاتووە: لە درێژەی سیاسەتی خۆڕاگری لەهەمبەر هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و ناوچەو لە وەڵامدانەوە بە کوشت و بڕەکانی رژیمی زایۆنیستی دژ بە خەڵکی غەززە، ئەمڕۆ شەممە، پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە هەریر هەڵکەوتوو لە هەولێری بە درۆن پێکاوە.

لەو بەیاننامەدا، جەخت کراوە لەسەر درێژەی وەها هەڵمەت و ئۆپراسیۆنگەلێک بەئامانجی تێکشکاندن و لەناوبردنی پێگەکانی دوژمن.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەروەها ڕایگەیاند: بە درۆن ومووشەک، پێگەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە "عین الاسد" و "التنف" و گوندی خەزرا هەڵکەوتوو لە سوریاشی کردۆتە ئامانج.

سەرپەیڤ