شوبات 05, 2024 14:30 Asia/Tehran

ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتی: حکومتی هەرێمی کوردستان ئێستایش هەر بەردەوامە لە دەسگرتن بە سەر ئەو دراوەی کە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە ڕەوانەی هەولێر دەکرێ.

عەلی حسێن لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک لە ڕەوتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەوڵێکی بەرفراوان دەدەن بۆ قەیراننانەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی هەندێ کەسایەتی لە ئێراق، پێی داگرت لە سەر پێویستیی کۆنترۆڵ و چاودێرییەکی تووند و وردبینانە بە سەر ئەو بڕە پارەیەی وەکوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێ بۆ هەولێر.

عەلی حسێن بە ئاماژە بەوەی کە نەدرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، کێشەی ناوخۆیی هەرێمە، وتیشی: تەنیا کەسانێک کە لە تەشەنەی کێشە و ئارێشەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سوود دەبینن ، پارتە کوردستانییەکانن.

شایانی باسە حکومەتی بەغدا پێشتر پێشنیاری دابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستە کردنی ڕێژە و ئامارێکی ڕێک و درووستی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ئەم ناوچەیە، مەسەلەی پێدانی موچەکەیان بخاتە ئەستۆی حکومەتی ناوەند. 

سەرپەیڤ