شوبات 09, 2024 15:00 Asia/Tehran

بەرپرسێکی کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کاتی هەڵبژاردنی پارلمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیار وایە لە نۆزدە تا سی مانگی مەی ئەمساڵ بەڕێوە بێ، ناوبراو هاوکات ئاماژەشی کرد کە زۆرتر لە دوو ملوێن کەس لەو هەرێمە خاوەنی مافی دەنگدانن لەو هەڵبژاردنەدا.

"عیماد جەمیل"ی بەرپرسی تیمی چاپەمەنی کومسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیارە نۆزدە تا سی مانگی مەی ئەمساڵ  وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێ، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەو پەیوەندیەدا بەدەست نەگەیشتوە.

ناوبراو وتی کە لە هەرێمی کوردستان سێ ملوێن و حەوسەدو هەشتاو نۆ هەزارو شەشسەدو سی کەس هەن کە هەرتەنیا بۆ دوو ملوێن و حەسەدو هەشتاو حەوت هەزارو شەشسەدو هەشتاو شەش کەس کارتی بیۆمیتریک دەرکراوەو دەتوانن بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بن.

ناوبراو وتی کە لە هەولێر ملوێنێک و سیسەدو شەستو شەش هەزارو چوارسەدو شەستو دوو دەنگدەر هەن کە لەو ڕێژەیە نۆسەدو شەستو سێ هەزارو حەوسەدو هەشتاو سێ هەزارو حەسەدو هەشتاو سێ کەس کارتی بیومیتریکیان وەرگرتوە، لە سلێمانیش ملوێنێک و چوارسەدو نەوەدو شەش هەزارو  سەدو پەنجاو یەک دەنگدەر هەن کە لەو ڕێژەیە هەرتەنیا ملوێنێک و سەدو سێزدە هەزارو هەشتسەدو نۆزدە کەس کارتی بایۆمیتریان وەرگرتوە.

ناوبراو وتی هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە تاکوو بیست و دووی ئەم مانگە دەرفەتیان هەیە کە کارتی بایۆمیت وەربگرن و بتوانن لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.

سەرپەیڤ