دادگەی فیدراڵی جارێکی دیکه‌یش بڕیاری نه‌دا له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان
دادگای فیدڕاڵی عێراق جارێکی دیکه له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری نه‌دا و کۆبونه‌وه‌که‌ی بۆ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه دواخست.
دادگای فیدراڵی عێراق یه‌کشه‌ممه کۆبوویه‌وه و یه‌کێک له پرسه‌کان که بڕیاربوو بڕیاری له‌باره‌وه بدات، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی بۆ یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو واتە (18ی 2ی 2024) دواخست. تائێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق دە جار له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبۆته‌وه، سکاڵاکه‌یش له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه تۆمارکراوه، "گه‌وره‌ترین کێشه"ی نێوان پارتی و یه‌کێتی کورسیی پێکهاتەکانە که به‌هۆیه‌وه په‌نایان بۆ دادگاکه بردوه و یەکێتی دەڵێت، تائێستا پارتی کورسییەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە.
بردنی دۆسیه‌که له هه‌رێمه‌وه بۆ دادگای فیدڕاڵی له‌کاتێکدابوو که له‌ناو په‌رله‌مان نه‌توانرا بگه‌نه رێککه‌وتن، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی ساڵێکیش ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی بۆ درێژکرایه‌وه، ئه‌وه‌ش وایکرد دوکتۆر یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانی عێراق و فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هەرێم له دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار بکه‌ن و ئه‌وه‌بوو درێژکردنه‌وه‌که به "نایاسایی" ناوبراو سه‌رئه‌نجام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که و راگرتنی کاره‌کانی دامه‌زاروه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه، که تائێستاش به‌رده‌وامه.