کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وەیەک له‌گه‌ڵ هاکان فیدان"ی،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، سەبارەت بە ده‌رفه‌ت و بوارى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان تورکیا و عێراق و هه‌رێمى کوردستان، وت‌ووێژیان کرد و بەگشتی بیروڕاشیان گۆڕیەوە سەبارەت بە دوا پێشهاته‌کانى ناوچەکە.
لەو چاوپێکەوتنەدا دوولایەن پێداگریان کردەوە له‌سەر پاراستنى ئاساییش و سه‌قامگیرى و هاریکاریى هاوبه‌شى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ئاساییش و ئارامیى هه‌ردوو وڵات.هه‌روه‌ها باسیان له دوایین هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانى هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و گفتوگۆکان له‌مباره‌یه‌وه کرد.لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و کارى پێکه‌وه‌ییى وڵاتانى ناوچه‌که بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.