کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425234-کۆبوونەوەی_نێوان_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستان_و_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وەیەک له‌گه‌ڵ هاکان فیدان"ی،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، سەبارەت بە ده‌رفه‌ت و بوارى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان تورکیا و عێراق و هه‌رێمى کوردستان، وتووێژیان کرد و بەگشتی بیروڕاشیان گۆڕیەوە سەبارەت بە دوا پێشهاته‌کانى ناوچەکە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 17, 2024 12:40 Asia/Tehran

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وەیەک له‌گه‌ڵ هاکان فیدان"ی،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، سەبارەت بە ده‌رفه‌ت و بوارى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان تورکیا و عێراق و هه‌رێمى کوردستان، وتووێژیان کرد و بەگشتی بیروڕاشیان گۆڕیەوە سەبارەت بە دوا پێشهاته‌کانى ناوچەکە.

لەو چاوپێکەوتنەدا دوولایەن  پێداگریان کردەوە له‌سەر پاراستنى ئاساییش و سه‌قامگیرى و هاریکاریى هاوبه‌شى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ئاساییش و ئارامیى هه‌ردوو وڵات‌.هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوایین هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانى هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و گفتوگۆکان له‌مباره‌یه‌وه‌ کرد.لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و کارى پێکه‌وه‌ییى وڵاتانى ناوچه‌که‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.