قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوویەوەو بەڵێنێکی پێدان
شوبات 20, 2024 14:15 Asia/Tehran
قوباد تاڵەبانی دوای چەندين مانگ خۆپیشاندان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوویەوەو رایگەیاند: بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەتویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە "لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێكار و یاسا بەركارەكان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ كردنی داوا رەواكانیان.