شوبات 26, 2024 11:00 Asia/Tehran

ئەندامی لیژنەی ناڕازییان لە سلێمانی وتی: دوابەدوای دەرکرانی بڕیاری دادگەی فیدراڵ سەبارەت بە درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، ویست و خواستی ناڕازییان سەرکەوت.

ئومید محەممەد ساڵح وتیشی: دەزگەی دادی عێراق بە ئینسافەوە بەرامبەر بە مافەکانی زوڵملێکراوانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانبەرانەوە، تا خانەنشینان، هێزی پێشمەرگە، بیمەکراوان و بە گشتی شاروومەندانی کورد جوڵایەوە و ئامانجی دادخوازانەیانی هێنایە دی.

ناوبراو بە ئاماژە بە شادی و خۆشحاڵی دەربڕینی مامۆستایانی سلێمانی دوابەدوای دەرکرانی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، هیوای خواست کە ئەم بڕیارەی دادگەی فیدراڵ هەرچی خێراتر بگاتە قۆناغی جێبەجێکرانەوە و کاربەدەستانی هەرێمی ئەو راستییەیان بۆ دەربکەوێ کە دەرکرانی ئەو بڕیارە ویست و خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستانی خستە بەرچاو کە سەرکەوتن. 

سەرپەیڤ