شوبات 26, 2024 12:30 Asia/Tehran

ئەندامی کۆمسیۆنی نەوت، گاز و سەرچاوە سرووشتییەکانی پەرلەمانی عێراق باسی بوونی حەوت خاڵی جێناکۆکیی کرد لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پێشنووسی یاسای نەوت و گاز.

"عەلی مەشکوور" وتی:  پێشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق بەرەوڕووی حەوت خاڵی جێناکۆکی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆتەوە کە بەرچاوترتینیان داخوازی مافی ڤیتۆ لە بڕیاردانەکانی ئەنجومەنی نەوتی عێراق لە لایەن هەولێرەوەیە کە ئەوە بە هیچ لەونێ قەبووڵکراو نییە. "عەلی مەشکوور" وتیشی: خاڵی ناکۆکیی دیکەی نێوان بەغدا و هەولێر، مێکانیزمی بەبازاڕ کردنی نەوتە کە یان دەبێ لە ڕێگای کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ و یان لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ئەنجام بدرێ و ئەوە جیایە لە مەسەلەی داهاتی نەوتی.

ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەغدا لێبڕشتانە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی ناوەندیی بەغدا سەبارەت بە یاسای نەوت گاز. 

سەرپەیڤ