ئادار 03, 2024 13:30 Asia/Tehran

"ڕێبەر ئەحمەد" وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، ڕاپۆرێکی خستەڕوو.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ دیوانی چاودێریی فێدراڵ هاوکاریمان دەبێ، پێشتریش چەند جار هاتوون و لەهەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هاوکاریی پێویستیان لەگەڵ کراوە، شتێک نەماوە کە ئەوان داوای بکەن و ئەگەر داواکاری هەرچەشنە وردەزانیاریش بن، دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان هاریکاریی دیوانی چاودێریی داراریی عێراق دەکا".

ناوبراو لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراقیش وتی: "هەڵبژاردنەکان، هەنگاوێکی بەرایی بەرەو دیموکراسیی و دامەزرانی دەزگە حکومییەکانە، کۆڕ و دانیشتنی هاوبەش لەنێوان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوە چووە، خەریکی دانوستان بۆ دیاریکرانی ڕێککەوتنەکانین و جارێ هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە".

سەرپەیڤ