ئادار 04, 2024 10:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەلاماری بەردەوامی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق پێشیلی ئاشکرای خاکی ئەو وڵاتەیە.

جوولی ئەسعەد" لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری بەغدادیەوم وێڕای ئاماژە بەوەی کە تورکیا لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو لەبەرسەرقاڵ بوونی ناکۆکی ڕامیاری  لەگەڵ ئەمریکا، چەند ناوچە لە پارێزگەکانی نەینەواو سلێمانی کردە ئامانج کە ئەو کارە پێشێلی ئاشکرای سەروەری خاکی  وڵاتەکەی و یاساو ڕێوشوێنە نێونەتەوەیەکانە.

ئەو ئەندامە باڵایەی بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری کرد کە تەنیا ڕێگەچارەسەری کۆتایی هێنان بەو کارەی تورکیا، کۆکردنەوەی بنکە سەربازیەکانیەتی لە هەرێمی کوردستان و سکاڵاکردنی چکمەتی عێراقە لەو وڵاتەو لەلای ئەنجوومەنئی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

تورکیا لەماوەی چەند ساڵی رابردوو بەئاراستەی پەرەدان بە پاوانخوازیە ناوچەیەکانی چەند دەڤەری بەربڵاوی عێراق و سوریای داگیرکردوەو بەهۆی پەلاماری ڕۆژانەی تاقمێکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ئەو دوو وڵاتەی قەڵاچۆ کردوەو ژێرخانەکانیشی لەنێو بردوون.

سەرپەیڤ