ئەمریکا و ئەرتەشی زایۆنیستی بەشداری ڕاستەوخۆی قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەزەن
سەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئەرتەشی زایۆنیستی بەشداری ڕاستەوخۆی قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەزەن.
هادی عەلی سەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق وتی ئەمریکا و ئەرتەشی زایۆنیستی بەشداری ڕاستەوخۆی قەڵاچۆکردنی خەڵکی غەزەن کەچی ئەوەتا ئێستا خەریکن ئەو دڕندەکاریە مەزنەیان بۆ بیروڕای گشتی جیهان پاساو دەدەن.
هادی عەلی لە ئیکانتە تایبەتیەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نووسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەوبایدێن ئەوە ماوەی پێنج مانگە کە هاریکارو هاوبەشی ڕاستەوخۆی ئەرتەشی زایۆنیستیە بەئاراستەی قەڵاچۆو کاولکاری لە کەرتی غەزە.
سەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق وتی ئەمریکا هەنووکە بە بەڕیکردنی چەند فڕۆکەی بارهەڵگری یارمەتی بەنیازە دڕندەکاریەکانی بۆ بیرو ڕای گشتی جیهان پاساو بدا.
دڕندەکاری بەربڵاوی زایۆنیستەکان لە غەزە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو کە بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ئوروپایی بەرێوە دەچی ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ ڕەخنە ناڕەزایەتی توندی بیروڕای گشتی جیهان.