پارتی دیموکڕاتی کوردستان تەنیا لایەنی ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق
ئادار 07, 2024 08:00 Asia/Tehran
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی تەنیا لایەنی ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق.
گۆران فەتحی وێرای ئاماژە بەوەی کە بیروڕای گشتی لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکەن لە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵ بەتایبەت لە بواری مووچەی فەرمانبەران لە پشکی بوودجەی ئەو هەرێمە وتی: یەکیەتی نیشتمانی و زۆربەی پارتەکانی نێو هەرێم"یش ڕازین بەو بڕیارە و لەم نێوەدا ئەوە هەر پارتیە کە ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق.
ناوبراو بەڕاشکاوی ڕایگەیاند یەکیەتی لایەنگری دەکا لە فیدڕالیزمی عێراق و درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوەو پرسی پشکی کەمینەکان لە پارمانی کوردستان و بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی ئەم هەرێمە بە گرینگتر دەزانێ لە بەرژەوەندی پارت و لایەنێک.