ئادار 10, 2024 09:03 Asia/Tehran

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە هەڵوەشاوەتەوەو تائێستا کاری پێدەکرێت، بەپێی دەستوریش ئەو لایەنەی لە جێ بەجێ نەکردنی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق زیانی پێگەیشتوە کە توێژی خانەنشینانن، دەتوانن سکاڵای تاوانکاری تۆماربکەن.

سۆران عومەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بڵاویکردەوە، لە 23ی مانگی (تشرینی دوەم واتە 11ی ساڵی 2022 دادگای فیدراڵی عێراق یاسای خانەنشینی هەڵوەشاوەی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندۆتەوەو کەچی کەتاکو ئێستە کاری پێ دەکرێت،

دادگا بڕیاریدا هەرێمی کوردستان دەبێ هەر کار بکا بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق، تاکو موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای وڵات بکرێت کە کەمترین موچە تێیدا 500 هەزار دینارەو ئاماژەی بەوەشکردەوە، بۆ بەدواداچون لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، پاش گەیاندنی سکاڵای خانەنشینان بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە نوسراوێک پرسیاریان کردوە، کە بێتوو کەسێک یان دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر.

سەرپەیڤ