ئادار 10, 2024 12:39 Asia/Tehran
  • پارێزگاری سلێمانی: لە لاگری وپشتیوانی وهاوڕییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرسوپاس ئەکەین

پاڕێزگاری سلێمانی عێراق ئاماژەی دایە ئەمەکە بەدخوازان لە بەردەوام بوونی پێوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وکرماشان نیگەرانن ڕایگەیاند: ئێمە لەداکۆکی وهاوڕییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرسپاس ئەکەین وهۆگرین کە پێوەندی خۆمان لەگەڵ ئێران وبەتایبەت پارێزگەی کرماشان پەرەپێبدەین

 

"هەواڵ ئەبوبەکردوای پێشوازی فەرمی لە محەممەد تەیب سارایی پارێزگاری کرماشان لە شوێنی پارێزگەی سلێمانی بە دەربڕینی خوشحاڵی وڕێزوسوپاس لەوەڵامی ئەرینی وپۆزتێڤی پارێزگاری کرماشان بە بانگهێشتی ناوبراو ئامادەبوون لە سلێمانی هیواداری دەربڕی کەئەم دیدارووتوووێژانە سەرچاوەی کاروکردەی کارێگەروبرەوپیدانی هاوکاریە تیجاری، فەرهەنگی، گەشتێاری ووەبەرهێنەرەکان لە دوو پارێزگابێت.پارێزگاری سلێمانی بە ئاماژەدان بە پلەوپێگەی تایبەتی ئەم پارێزگایە لە وڵاتی عێراق وتی: سلێمانی بارستا وهەروەها پیداویستی جۆربەجۆری لەبەشی ئابووری، ئاوەدانکاری وفەرهەنگی هەیە وئێمە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پێوەندی لەگەڵ پارێزگەی کرماشان ئامادەین . ڕێککەوتن وپیداگری پارێزگارانی کرماشان وسلێمانی لەسەر پەرەی هاوکاری وپێوەندیەباشە ژێرخانەییەکان. پارێزگاری کرماشان کە بە بانگهیشتی پارێزگاری سلێمانی عێراق سەفەری کردووەبۆ ئەم پارێزگەیە ،شەوی شەممە لە دوو کۆبوونەوەی جیاجیالەبارەی گەشەی پێوەندیەکان وبەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکان لەگەڵ لایەنی عێراقی وتووێژیان کرد وپێکەوە ڕێککەوتن .

دیداری یەکەمی محەممەد تەیەب سارایی پارێزگاری کرماشان وهەواڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دوای پێشوازی فەرمی وسەردانێکردن لە مۆزەی تایبەتی ستانداری، لە شوێنی پارێزگەی سلێمانی بەڕێوەچوو.لەم دیدارەدا هەواڵ ئەبوبەکربە دەربڕینی خۆشحاڵی وڕێزوسوپاس لە وەڵامی ئەرینی پارێزگاری کرماشان بە بانگهێشتی ناوبراو، هیواداری دەربڕی کەئەم دیدارووتووێژانە سەرچاوەی کاروکردەی بەکەڵک وکارێگەروبرەوپێدەری هاوکاریە تیجاری ، فەرهەنگی ، گەشتێاری ووەبەرهێنانەکان لە دوو پارێزگا بێت. ناوبراوهەروەها سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریە دوولایەنەکان لەچوارچیوەی مژارەکانی یۆنسکۆ وەکوو شاری لێهاتووی خوارک هۆگری دەربڕی. پارێزگاری کرماشان یش بەئاماژەدان بە بارستا وتواناییەکانی ئەم پارێزگایە لەوان لە بەشی پزیشکی ، تەکنیکی، ئەندازیاری وپیشەسازی وکانگا، ئامادەیی کرماشانی بۆ لابردنی زۆرێک لە نیازوپیداویستیەکانی ئەم دواییەی سلێمانی ڕاگەیاند ووتی: دەوڵەتی سێزدەهەم وپارێزگاری کرماشان هۆگرن کە ئاستی هاوکاری وپێوندیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وسلێمانی پەرەپیبدات. لەم کۆبوونەوەیە دا لەبارەی هاسانکاری ڕێگای حوزوری کاڵاوخزمەتەکانی پارێزگەی کرماشان لە سلێمانی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری، گەشتێاری وپزیشکی، هەناردەکرانی کاڵا ،کەل وپەل وخزمەتەکانی تەکنیکی کشت وکاڵیی بۆ هەڕێمی کوردستان وکەڵک وەرگرتن لە پیشەسازیە کانی پارێزگەی کرماشان بۆ بەرهەمەکانی کشتووکاڵی کوردستانی عێراق ڕێککەوتنی سەرەتایی ئەنجام بوو.  هەروەها دیدارێکی جیاجیا لەکەش وهەوایەکی دوستانە دا لەشوێنی کۆنسولگەری ئێران لە سلێمانی لە نێوان پارێزگارانی کرماشان وسلێمانی بەڕێوەچوو وڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لەکەش وهەوایەکی دوستانەدا پێوشوێن گیرا.لەم دیدارەدا جێگرانی ئابووری وئاوەدانکاری پاڕێزگا، ڕاوێژکاری پاڕێزگارلە کاروباری عێراق ، بەرێوەبەرانی گشتیی ئاسایشتی ، ئینتزامی ، گومرکات وجیهادی کشت وکاڵی پارێزگا، پارێزگاری کرماشانیان  هاوڕییەتی کرد. سارایی بەرلە دیدار لەگەڵ پاڕێزگاری سلێمانی لەگەڵ پارێزگاروکاربەدەستانی پلە بەرزی پارێزگەی هەڵەبجە یش دیداروڕێککەوتنێک بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکان لەگەڵ ئەم پاڕێزگایە ئەنجام دا. پاڕێزگەی کرماشان زیاتر لە ٣٧١کیلومێتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی عێراق هەیە ولە دڕێژایی ئەم سنوورانە دوو سنووری ڕەسمی وپێنج بازاڕی سنووری چالاکن .

 

سەرپەیڤ