ئادار 10, 2024 14:28 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کرماشان : بارستای بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستانمان هەیە

پارێزگاری کرماشان وتی: لەدەوڵەتی ئێران ڕوانگەیەکی ستراتژیانە بۆ پەرەی پێوەندی دوستانە لەگەڵ دراوسێکان وبەشێوەی تایبەت لەگەڵ وڵاتانی دوست وبرای عێراق لەئارادایە وئێمە لە بواری جۆربەجۆربارستای بەرزبوونەوەی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان وبەتایبەت پارێزگەی سلێمانیمان هەیە

محەممەد تەیب سارایی لە ڕەوتی سەفەربۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لەدیدارلەگەڵ پارێزگاری سلێمانی لە شوێنی پارێزگەی ئەم پارێزگەیە بەڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی دوو پارێزگەی کرماشان وهەرێمی کوردستانی عێراق سەدان ساڵە پێکەوە لەبرایەتی ئاشتی ودوستایەتی دا ژیاون ڕایگەیاند: خەڵکی ئەم ناوچە سەرباری هاوبەشی دینی وئایینی هاوبەشی قەومی ، ڕەگەزی ،زمانی وهەروەها پێوەندی باشی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگیان هەیە .

 

 

سەرپەیڤ