ئادار 13, 2024 11:30 Asia/Tehran

دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی دەرکردو وتی کە مووچەی مانگانەی بەبێ ژبری بانکی بۆ ئەو هەرێمە بەڕێ ناکرێ.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە بەپێی ڕێوشوێنی سەرۆک وەزیران و پەسەندی وەزیری دارایی و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵ و داواکاری هەرێمی کوردستان بڕیاری دراوە کە مووچەی مانگی فیوریەی ئەمساڵی زایینی بدرێ.

دادگای فیدڕاڵی لەو ڕاگەیاندراوەدا وتویەتی کە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لەمەوبەدواو بۆ مووچەی مانگی مارس بەبێ ژبری بانکی هیچ مووچەیەک بەڕێ ناکرێتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی دووشەمی ڕابردوو مووچەی مانگی فیوریەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاسودەیی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەی شەهیدو قوربانیەکانی ئەنفال و خانەنشینە سڤیل و سەربازیەکانی ڕشتە نێو ژبری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەو ڕایگەیاند کە بەرپرسیاری ڕاستی زانیاریە دراوەکان لەو پەیوەندیەدا خودی حکومەتی هەرێمە.

سەرپەیڤ