ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا بە دابەشکردنی موچهى مانگى دوو
لەکۆبونەوەی ئهمڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاردرا موچەی مانگی شوبات (مانگى 2) دابهشبکرێت.
چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوهوهو چەند بابەتێک گفتوگۆى لهبارهوه کرا، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە باسکردن بوه لەموچەى فەرمانبەرانى هەرێم.
بەگوێرەى کارنامەى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان، وەزیرى دارایی هەرێم ڕاپۆرتێکی لەبارەى دۆخى داراییو ئامادەکاریى بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران پێشکەشکردوه.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوه دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات (مانگى دوو) بکرێت.
حکومەتی ههرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردوەو لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداریش دەکات و لەکۆبونەوەکەشدا بڕیاری داشکاندنی قەرزەکانیش دراوه که ماوهکهیان درێژبکرێتهوه ههر لهقهرزى ئاو تا قهرزى کارهبا.
لهکۆبونهوهى ئهمڕۆى حکومەتى ههرێمدا بڕیاردراوه بە دابهشکردنهوهى زهوى لهلایهن حکومهت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە سودمەندنەبون، ئهویش بهگوێرهى یاساو ڕێنماییەکان.
ئێوارەى دوێنێ سێ شەممە لەمیانەى بەشداریکردنى لەئێوارە بەربانگێک، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بڕیارێک دەدەن لەبەرژەوەندیى خەڵکى کوردستان دەبێت".
ماوەى 54 ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەشنەکراوەو لەکۆبونەوەى ڕۆژى 13ى ئاداردا ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بریاریدا تا ئهوکاتهى بەغدا موچەى کارمەندانى سەربازیىو ئەمنى ڕهوانه نهکات، موچەى مانگى دوو دابەشناکرێت.