ئادار 31, 2024 11:15 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی کردە دژایەتی حیزبەکەی لەگەڵ گوتارەکەی ئەمدوایانەی "حەسەن توران"ی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕەزامەندی پارتی لەسەر بەڕیوەبەریی بەنۆبەی پۆستی پارێزگاریەتی کەرکووک.

غیاس سوورچی وتی : یەکیەتی بەتەواوی دژبەرە لەگەڵ گوتارەکەی ئەمدوایانەی حەسەن توران"ی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕەزامەندی پارتی لەسەر بەڕیوەبەری بەنۆبەی پۆستی پارێزگاریەتی کەرکووک و پارتی و تورکمانەکان مافی ئەوەیان نیە کە بڕیاری خۆیان بەسەر یەکیەتی نیشتمانی دا بسەپێنن، چونکە ئەوان هەرتەنیا خاوەنی چوار کورسین لە ئه نجو مه نی پارێزگەی کەرکووک، ئەوە لەکاتێکدایە کە یەکیەتی و کریستیەنەکان خاوەنی شەش کورسین لەو ئه نجو مه نه دا .

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پێشنیاری بەدەستەوەگرتنی بەنۆبەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەبنەڕەت دا لەلایەن هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشنیار کراوە، پێداگریشی کرد کە یەکیەتی پێ باشە کە تا کۆتایی خولی هەڵبژاردنی لیژنەی ئەو پارێزگەیە بەبێ پارێزگار بمێنێتەوە یان ئەوەی کە پاریزگار بەتایبەت ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی بێ.

سەرپەیڤ