نیسان 01, 2024 14:00 Asia/Tehran

نوێنەری خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان داوای کرد کە مووچەکەیان هەروەک سەرجەم هاوکارەکانیان لە عێراق بێ و ئیتر لەمەودوا درانی مووچەکەیان وەدوا نەکەوێ و هاوکات هەربۆخۆشیان بڕیاردەر بن لە هەڵبژاردنی بانکە مووچەدەرەکەیان.

نوێنەری خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفڕآنسێک دا ڕایگەیاند کە خانەنشینەکانی عێراق مووچەکەی مانگی ئاڤریل وەردەگرن و دەڕژێتە ژبرەکەیانەوە، بەڵام خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هێشتا تازە مووچەی مانگی فیوریە وەردەگرن و هەربۆیە داوا دەکەن  ئیتر لەمەودوا درانی مووچەکەیان وەدوا نەکەوێ و هاوکات هەربۆخۆشیان بڕیاردەر بن لە هەڵبژاردنی بانکە مووچەدەرەکەیان. 

ناوبراو پێی وایە کە کێسەی ڕامیاری لەبواری یەکسانکردنی مووچەی کەسانی خانەنشین کراو هەیە، هەرچەند بڕیاری یاسایی مووچەی یەکسان لەلایەن دادگای فیدڕاڵەوە دەرکراوەو پێویستە هەموولایەک پێی وەفادار بن.

ئەو نوێنەرە وتی: بێتوو دیسانەوە ئەو مووچەیە وەدوا کەوێ داوا لەسەجەم خانەنشینەکان بەتایبەت خانەنشینانی شاری هەولێر دەکەن کە ئەوانیش هەڵوێستیان هەبێ و بەدژی وەدواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێکبخەن.

سەرپەیڤ