نەوەی نوێ: یاسایی نەبوونی ناوەندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتییە
سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ؛ هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕەوشی ئیستای هەرێم لەراستیدا ئەنجامی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراقە.
"شاسوار عەبدولواحد " سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ دوینێ دووشەممە ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق واتە یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بووە هۆی نوێکرانەوەی ماوەی چالاکیی پەرلەمان، بووە هۆی تیاچوونی مەشرووعییەت و یاسایی بوونی پەرلەمان و حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتیشی: بەڕاستی ئەوە گاڵتەجاڕە کە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەگلەییە، لەکاتێکدایە کە دەنگی نوێنەرانی ئەوان بوو کە ئەم باروودۆخەی خوڵقاند. "شاسوار عەبدولواحد " ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر بەجاران وشدارمان دابوو لەحاند وەدواخرانی هەڵبژاردنەکان و تیاچوونی مەشرووعییەتی ناوەندە حکومییەکان، بەڵام بە داخەوە کەس دەنگی ئێمەی نەبیست.