نیسان 03, 2024 13:30 Asia/Tehran

ئەحمەد هەرکی ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پێیداگرت لەسەر پێویستیی هاوکاریی نێوان پارتە سیاسییەکان لە عێراق بە سەرنجدانی باروودۆخی ئەمنیی ئەم وڵاتە و پێویستیی خۆدوورگرتن لە ناکۆکیی سیاسیی کە ڕەنگە ببێتە هۆی هاتنەوەی جەوی ساڵی ٢٠١٤ و گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق.

ئەحمەد هەرکی ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: کەلێنی زۆر هەیە لە نێوان هێزی سەربازیی عێراق و هێزی پێشمەرگە ، لە کاتێکدایە کە دەبێ بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە هەر چەشنە مەترسییەکی تیرۆریستی، هاوکارییەکی لێبڕشتانە لە نێوان ئەم دوو هێزە بێتە ئاراوە.

ئەم ئەندامەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتیشی: حکومەتی فیدراڵی دەبێ خۆی ڕزگار بکات لە دەستی ئۆردوگای هۆل کە لە سنوری ئێراق  سوریادا ڕۆنراوە و سەروسامان بداتە ڕەوشی دانیشتووانی عێراقیی ئەم ئۆردوگایە، لەبەر ئەوەی کە ژمارێک لە دانیشتووانی  ئۆردوگای هۆل لە کەشێکی تیرۆریستانەدا پەروەردە بوونە و دەتوانن سەرلەنوێ ڕوو بکەنەوە کردەوە و ئاکاری تیرۆریستی. 

سەرپەیڤ