نیسان 03, 2024 10:15 Asia/Tehran

صباح العکیلی، شرۆڤەکار و شارەزای سیاسیی عێراقی بە وەبەر ڕەخنەدانی بەردەوامبوونی نەیارەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کو ردستان لەگەڵ بریارەکانی حکومەتی ناوەند و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق وتی: هەموو بڕیارەکانی بەغدا لەپێناو پشتیوانی کردنی مافی یەکسانی هەموو خەڵکی عێراق دراون و بڕیارەکانی ئەمدواییەی بەغدا و دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، کۆتایی هێناوە بە کردەوە نایاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

صباح العکیلی وتی: هەرێمی کوردستان هەروەک وڵاتیکی سەربەخۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەجوڵێتەوە و مەسەلەی ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەولێر بە تەنیا هۆکاری پێوەندیی خۆی لەگەڵ بەغدا دەزانێ. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوامبوونی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەیەکی جیا لە حکومەتی فیدراڵی بۆ نزیکبوونەوە لە ڕژێمی زایۆنی، لەوان نەیارەتی کردنی هەولێر لەگەڵ بڕیارەکانی بەغدا و دادگەی فیدراڵی عێراق دێتە ئەژمار، راشکاوانە رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبەر ئەوەی کە پشتی بەستووە بە قەیران نانەوە  وتەگەرە خستنەسەر ڕێگای حکومەتی فیدراڵی، لەراستیدا هەوڵ بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی بەغدا دەدات، لەکاتێکدا کە هەموو ئەو بڕیارانەی بەغدا دەیدات لەپێناو پشتیوانی کردنی مافی یەکسانی هەموو عێراقییەکاندایە. 

سەرپەیڤ