نیسان 04, 2024 11:45 Asia/Tehran

دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سکاڵای پەرلەمانتار مستەفا سەنەد کۆبووەوە کە لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لە سەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماری کردبوون،لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا

لە سکاڵای یەکەمدا پەرلەمانتارەکە داوای بەنایاسایی لەقەڵەمدانی بڕیارەکەی چواردەی کانوونی دووەمی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کردبوو کە تێیدا بڕیار درا شەشسەدو هەژدە ملیار و پێنسەدو هەشتاو حەوت ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

لە سکاڵای دووەمیشدا مستەفا سەنەد داوای کردبوو وەزیری دارایی عێراق پابەند بکرێت ئەو بڕگانەی یاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 کە تایبەتن بە دابەشکردنی داهاتی نەوت بە شێوەیەکی دادگەرانە لە عێراقدا، ئەوەش پەیوەستە بە پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتەکەی بە حکومەتی فیدراڵی.ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی هەردوو سکاڵاکەی ڕەتکردەوە بە هۆی ئەوەی سکاڵاکان هیچ سیفەتی یاساییان نەبووە.

سەرپەیڤ