نیسان 08, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەندامی هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا لە عێراق وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا هەموو هەوڵی بۆ داسەپاندنی ویست و خواستی خۆیەتی بە سەر هەموو لایەنە عێراقیەکاندا.

"ثائر مخیف" نوێنەری هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە وەبەر ڕەخنەدانی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دادگەی باڵای فیدراڵی و بڕیارەکانی ئەمدواییەی ئەم دادگەیە وتی: هەولێر، پێشنیاری هەڵوەشانەوەی دادگەی فیدراڵی عێراقی داوە ، ئەویش لەبەر ئەوەی کە بڕیارەکانی ئەم دادگەیە لە گەڵ سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەنەوە.

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا لە عێراق وتیشی؛ پارتە کوردستانییەکان سوودێکی زۆریان بینی لەو قۆناغە لاوازییەی کە وڵاتەکەمان پێش پێکهاتنی حکومەتی ئیستا تێیدا بوو، بۆ هێنانەئارا و چەسپاندنی شەرت و مەرجەکانی خۆیان.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دادگەی فیدراڵی لە قۆناغی هەنووکەدا بە دەرکردنی بڕیارەکانی، کۆتایی هێناوە بە هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە پێش پێکهاتنی حکومەتی ئێستا بەرۆکی ئەم وڵاتەیان گرتبوو، وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ داسەپاندنی ویست و خواستەکانی بە سەر هەموو لایەنە عێراقیەکاندا.

سەرپەیڤ