نیسان 10, 2024 09:35 Asia/Tehran

وتەبێژی بزوتنەوەی نەوەی نوێ وتی: سەرۆکی هەرێم خۆی لە بواری یاساییەوە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هاتووە و بە هیچ لەونێ مافی گۆڕینی ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستانی نییە" و بێتوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێ، لای دادگەی فیدراڵی دژ بەو سکاڵا بەرز دەکەینەوە.

هیمداد شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی نەوەی نوێ پێیداگرت:  سەردەمی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی کۆتایی هاتووە و بە هیچ لەونێ مافی گۆڕینی ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نییە، کەوایە بێتوو سەرۆکی هەرێم ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شەشەمین خولی پەرلەمان بگۆڕێ، ئێمە لە دادگدەی فیدراڵیدا دژ بە ئەو سکاڵا بەرز دەکەینەوە.

ناوبراو وتیشی: تەنانەت ئەگەر ماوەی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانیش بەسەرنەچووبوو، دیسان هەر بە پێی یاسا تەنیا دەیتوانی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری بکات و مافی هەڵوەشاندنەوەی نەبوو. 

سەرپەیڤ