نیسان 21, 2024 12:50 Asia/Tehran

ئەندامێکی پلەبەرزی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێڕاق وتی: چارەسەریی قەیرانی فڕگەی سلێمانی و ڕاگیرانی بۆردومانی ئەو پاریزگایە لەلایەن تورکیاوە، لە داواکارییەکانی یەکێتییە لە بەغداو ئانکاڕا.

"مەحمود خۆشناو" لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی تیمی سیاسیی خۆی و تیمی دەوڵەتی فیدراڵ، هەوڵ دەدا هەتا وتووێژ و دیالۆگی تۆکمە لەگەڵ بەرپرسانی تورک ئەنجام بدات، وتی: چارەسەریی قەیرانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و وەستاندنی بۆردومانی ئەو پارێزگایە لەلایەن تورکیاوە، لەوێنەی داواکارییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە بەغداو ئانکارا.

مەحموود خۆشناو وێڕای پیداگریی لەسەر ئەوەی کە بەرپرسانی تورک دەبێ درک بەوە بکەن کە عێراق و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لایەنێکی کێشمەکێشی نێوان پەکەکە لەگەڵ تورکیا نین، وتی: "ئێمە لە چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و لایەنە تورکیەکان لە سلێمانی و هەولێر و هەروەها لە سەردانی ئەم دواییەی تیمی سیاسیی ئەواندا، بەو کاربەدەست و بەرپرسانەمان وت کە دەبێ ڕێکارێک بدۆزرێتەوە بۆ پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هێرشە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر پاریزگای سلێمانی".

سەرپەیڤ