ئاگر بەرۆکی بازاڕەکانی هەولێر بەرنادات، دیسانەوە بازاڕی شێخەڵای هەولێر ئاگری گرت
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی شێخەللا و بازاری نیشتیمان"ی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگر بوون و بەرگریی شارستانی"یش ڕایگەیاند کە ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتمانی هەولێر کۆنترۆڵ کراوە.
بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکان ئاگرەکەی بازاڕی نیشتیمانێ هەولێر بەهۆی ئەوە بووە کە یەکێک لە دوکانەکان ماوەی سێ ڕۆژە داخراوە و موبەریدەکەی نەکوژاوەتەوە و بە بێ ئاو کاری کردووە ، ئەمەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەشەنەکردنی .
ئومێد خۆشناوی پارێزگاری هەولێر لەبەردەم بازاڕی نیشتمانییەوە رایگەیاند، راست نییە کە بازاڕی نیشتمان سووتابێت، تەنیا چەند مێز و کەپرێکی بەردەم بازاڕەکە سووتاون و ئاگرەکەش کۆنترۆڵ کراە
ئاگر کهوتنهوه لە بازارەکانی هەولێر بۆتە دیاردەیەکی زەق و زۆرو دووپاتکراوەو پێشتریش سەرچاوەیەک لە بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندبوو: سێ کەس بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی لەنگەی ههولێر دەستگیرکراون. ڕۆژی 8ی ئهم مانگهش بۆ دوهمینجار لە ماوەی کەمتر لە دو مانگدا؛ ئاگر لە سێ کۆڵانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە کە بههۆی ئاگرهکهوه نزیکەی 50 دوکان سوتان و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکهوتهوه.