محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئەو پێشوازیەی لە به‌غدا له ئەردۆ‌غان کرا، مانای لاوازی بوو
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق رایگه‌یاند، پێشوازیکردن له ئه‌ردۆغان به‌وجۆره‌ی که له به‌غدا لێی کرا، مانای لاوازی بوو، دیارە بە بێ ئه‌وه‌ی باس له شێوازی پێشوازیکردنه‌که‌ی ئەردۆ‌غان له هه‌رێمی کوردستان بکات.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود"ی سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆ‌غان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر وڵاتێک، وڵاتێکی دیکەی داگیرکردبێ، ئەوا وڵاتی داگیرکراو لەگەڵی دانانیشێت تا خاکەکەی چۆڵ نەکات.
له‌کاتێکدا تورکیا لە سنووری خۆی و ئێرانه‌وه تا دەشتی نەینەوای داگیرکردووە، له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش ناوبراو پرسیاری کرد و وتی: "دەی کەوایە بۆچی لە بەغدا ئەو پێشوازییە گەرمەی لێ‌کرا؟".محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی، ئەو پێشوازیەی لە ئەردۆ‌غان کرا، مانای نه‌بوونی سه‌روه‌ری و لاوازی بوو، لەکاتێکدا کە ناوبراو هیچ ئاماژەیەکی نەکردە شێواز‌و چۆنیەتی پێشوازیکردنه‌که‌ی سەرۆکی تورکیا لە هه‌رێمی کوردستان.