نیسان 30, 2024 11:15 Asia/Tehran

بەرپرسی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق داوای لە سەرجەم پارتە سیاسیەکان کرد کە با ملکەچ نەبن بۆ داخوازی وەدواخرانی هەڵبژاردنی پارلمانی لەلایەن پارتیەوە، بەڵکوو با ئەو پارتە ناچار بکەن کە بۆخۆشی بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بێ.

سروە عەبدولواحید"ی بەرپرسی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نوسیویەتی کە پێویستە پارت و لایەنە ڕامیاریەکان پارتی دیموکڕات ناچار بکەن بە بەشداری لە هەڵبژاردن نەک ئەوەی کە ملکەچی داخوازی ئەو پارتە ببن.

سروە عەبدولواحید وتی کە ئێمە وەک نەوەی نوێ تەنانەت بێتوو تەنیا پارتی دژبەری وەدواخرانی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستانیش بین، هەروا سوور دەبین لەسەر هەڵوێستەکەمان و جگە لەبەرامبەر داخوازی خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر داخوازیی هیچ پارتێکی دیکەدا ملکەچ نابین.

بەرپرسی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق بە ڕاسکاویش ڕایگەیاند کە ئێمە وەک نەوەی نوێ جێگرەوەیەکی سیاسین لە هەرێمی کوردستان و هەربۆیە ناکرێ جێگرەوە بی و هاوکات سەر بە داخوازی لایەنگەلی سیاسی دیکە بی.

سەرپەیڤ