May 13, 2024 13:30 Asia/Tehran

ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری و دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بێتوو هەولێر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بەجێ نەهێنێ و مووچە نەخاتە چوارچێوی تەوتینەوە، عێراق هیچ پارەیەک بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، نانێرێ بۆ هەولێر.

جەماڵ کۆچەر" ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری و دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: هەرێمی کوردستان تەنیا بەشێوەی زارەکی رازی بووە بە رادەست کردنی داهاتی نانەوتیی خۆی، بەڵام بەغدا ئەم جۆرە ڕێککەوتنەی ناوێ، بەڵکوو پارەی ئەو داهاتانەی دەوێ. 

ناوبراو سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران راشکاوانە ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی لە بڕیاری دادگەی فیدراڵیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێ تا ئەو کاتەی پرۆسەی بە بانکی کرانی مووچە جێبەجی نەکرێ، هیچ پارەیەک بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەڕێ نەکرێت.

شایانی باسە زیاتر لە دە ڕۆژە کە پرۆسەی پێدانی مووچەی مانگی ئاپریلی فەرمانبەرانی لە عێراق کۆتایی هاتووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە. 

سەرپەیڤ