دۆزرانەوەی شوێنەواری کۆنی بەریتانییەکان لە پارێزگای سلێمانی پاش لافاو
بەرپرسی ئاسەوار و شوێنەواری کۆن و کەونارایی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگاریی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆی لافاوەوە شوێنەوارێکی کۆن دەرکەوتووە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانییەکان.
ئەم شوێنەوارە لە ناوچەی "قۆرەتوو" پاش تیاچوون و شۆردرانەەوی ناوچەکانی دەوروبەری بە هۆی لافاو دەرکەوت و لە تاوەرێکی چاودێری دەچێت. ساڵح محەممەد بەرپرسی ئاسەوار و شوێنەواری کۆن و کەونارایی ئیدارەی گەرمیان وتی: بەدواداچوونە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە مێژووی ئەم شوێنە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانییەکان . وتیشی: دەوروبەرتی ئەم شوێنە کۆنە تەواو پاکتاو کراوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە زانیارییەی زیاتر لەبارەیەوە بدەنە دەست. لەبەر ئەوەی کە بەشی سەرەوەی زەوینەکە، مەزرای دانەوێڵەیە و تەواو قوڕاوییە.
شایانی باسە بەریتانیا لە شەڕی یەکەمی جیهاندا عێراقی داگیر کرد.