پێداگری سەرکۆنسۆلی ئێران لە هەولێر لەسەر پەیوەندی شیاوی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان
نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسۆلی ئێران لە هەولێر لەمیانەی گوتارێک وێڕای ئاماژە بە بەشداری کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتی زانستی و سیاسی گەلی وەک مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، پێداگری کرد کە ئەو بابەتە نیشاندەری پەیوەندی باشی نێوان تاران و ئەو هەرێمەیە.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی وتی: هەر لە هەمان چرکەساتی یەکەمی ڕودانی ئەو ڕوداوەش پەیام و دۆعای ساغی لەلایەن مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و پارت گەلی سیاسی وەک یەکیەتی نیشتمانی و دیکەی کاربەدەستانی ئەو هەرێمە بۆ شەهیدەکان کراوە.
ڕەشنوودی وتی: سیاسەتی شەهیدان سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پەرەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بوو و ئەوەش بنەمایەکی سەرەکی ئەو شەهیدانە بوو بەتایبەت لەگەڵ عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
وەک دیارە زۆربەی سنوری ئێمە لەگەڵ وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانەو ئەوەش بۆمان زۆر گرینگەو هیوادارین کە جێگری شەهیدەکان هەمان ئەو سیاسەتە بەردەوام بکەن