May 22, 2024 16:33 Asia/Tehran

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی خزمەت، گەیشتە تاران.

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد و لەلایەن "عەلیڕەزا بیگدلی" جێگری کۆنسولی، مەجلیس و ئێرانیان پێشوازییان لێکرا.

ئەو دوو بەرپرسەی هەرێمی کوردستانی عێراق، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ڕێزگرتن لە شەهیدان، سەیید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی"، "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" و هاوڕێکانیان، بە پێشوازیی فەرمیی وەزیری تەندروستی و پاکپارێزیی وڵاتەکەمان گەیشتنە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد.

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان ، نزیک بە پەنجا شاندی باڵای دەرەوەیی بەشداری ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەبن لە تاران. ئەو ڕێوڕەسمە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دووی جۆزەردان بەئامادەبوونی محەممەدی موخبیر، سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی و عەلی باقری، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ