لە هەولێر دوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمتر لە ٢٤ کاتژومێردا
May 25, 2024 10:45 Asia/Tehran
پاشەکەوتخانەیەکی مەوادی خاوێنکردنەوە لە جادەی کەسنەزانی هەولێر ئاگری گرتوەو ڕێژەی زیانەکانی هێشتا ڕانەگەیەندراوە، هاوکات سەرلە ئێوارەی دوێنێش پاشەکەوتخانەیەکی گازی شله ک لە جادەی هەولێر - کەرکووک ئاگری گرت و لەئاکامی دا سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.
ئیکیپی ئاگرکوژێنەوەو هێزەکانی فریاکەوتن بەڕێکرانە شوێنی ئاگرەکەی جادەی کەسنەزان هەر ئێستا لە هەوڵ دان کۆنتڕۆڵی بکەن، ڕێژەی زیانەکانی ئەو ڕوداوە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە هاوکات ئێوارەی دوێنێ کارگەی گازی ئیڵ پی جی جادەی هەولێر - کەرکووک ئاگری کرت کە بەپێی وتەی وتەبێژی ئیکیپی ئاگرکوژێنەوەو فریاکەوتنی هەولێر، لەو ڕوداوەش دا دوو پاسەوان و شۆفیرێک بە توندی بریندار بوون. شاخەوان سەعید لەو پەیوەندیە دا وتی هۆکاری ڕوداوەکە سەرەتا دزەی گاز بووە کە دواتر بۆتە هۆی تەقینەوەی پاشەکەوتخانەیەک.