May 26, 2024 08:03 Asia/Tehran

ڕێبوار حەمەدئەمین"ی ئەندامی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە دادگەی فیدڕاڵی عێراق شێلگیرانە لەهەوڵ دایە بۆ یەکسانکردنی مووچەی خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینەکانی سەرانسەری ئەو وڵاتە.

ڕێبوار حەمەدئەمین"ی ئەندامی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەلایەنی مووچەوە زۆرداریەکی زۆر کراوە لە خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان هەربۆیە دەبێ موچەکەیان یەکسان بێ لەگەڵ خانەنشینانی سەرانسەری عێراق و وتی: 

دادگای فیدڕاڵ شێلگیرانە لەهەوڵ دایە یەکسانکردنی مووچەی خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینەکانی سەرانسەری ئەو وڵاتە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە خانەنشینانی ئەو هەرێمە سیسەد تا چوارسەد هەزار دینار وەردەگرن بە ڕآشکاوی وتی ئەو بڕەپارە بەلێن و پێویستیەکانیان دابین ناکاو هەربۆیە ئەو پلان و بەڵێنانەی کە لەلایەن ئەو دادگایەوە بۆ یەکسانکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانە لە داهاتویەکی نزیک دا دێتە بەرباس.

سەرپەیڤ