بڕیارە موچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستان بەڕێ بکرێتە بەغدا
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بڕیارە له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى داهاتوودا لیستى مووچه‌ى مانگى ئایار (مانگى 5)ى فه‌رمانبه‌رانى ئەو هه‌رێمە ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بکرێ.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار‌و باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وان وه‌کو وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجیان ئاماده‌کردووه‌و بڕیارە له که‌متر له 24 کاتژمێری داهاتوو ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه،له‌گه‌ڵ ناردنى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هاوکات یه‌که‌م بڕه‌پاره‌ى داهاتى نێوخۆى هه‌رێمیش راده‌ستى حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که زانیاریى نه‌بوو سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى راده‌ستى ده‌که‌ن چه‌نده‌یە
ئەو سەرچاوە ئاشکراشیکرد کە لەدواى راده‌ستکردنى لیستى مووچه و داهاتى نێوخۆ، بڕیاروایه هەژمارێکی بانکیی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بکرێتەوە بۆ ئەوەی بڕەپارەکەی بخرێتە سەر واته ئه‌و داهاتى نێوخۆیه‌ى هه‌رێم که راده‌ستى عێراق ده‌کرێت.