بڕیارە لیستى موچهى مانگى 5ى فهرمانبهرانی هەرێمی کوردستان ڕهوانهى بهغدا بکرێت
وەزارەتى داراییو ئابوریى هەرێمى کوردستان لیستى موچەى مانگى ئایارى فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێ، دیارە لیستەکە بەبێ پلەبەرزکردنەوە دەنێردرێ.
بهگوێرهى ئهو زانیاریە تایبهتانەی دهست شارپرێس کهوتون، بڕیاروایه ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتى داراییو ئابوریى هەرێمى کوردستانەوە، لیستی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەى بەغدا بکرێت، بڕى ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی بۆ لیستی موچەی مانگی پێنج داوایدەکات 970 ملیار دینارە.ههروهک ئهوهش زانراوه، لیستەکە بێ پلە بەرزکردنەوەى موچەى فەرمانبەرانە کە پێشتر فەرمانگەکان کاریان لەسەر ئامادەکردنى کردوە، بەڵام لەخشتەى بودجەى 2024ی عێراق پارە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەکراوە، بۆیە لیستەکە بەبێ پلە بەرزکردنەوە دەنێردرێت.ههر بهگوێرهى زانیاریهکان، وردبینیکردن لەلیستی موچەی مانگی ئایار (مانگى پێنج) تەواو بوەو چاوەڕواندەکرێت وەزیری دارایی واژۆی لەسەربکاتو ئەمجا ڕەوانەی بەغدا بکرێت، ئەگەر هیچ گرفتێکیش دروستنەبێت، پێش تەواوبونی دەوامی ئەمڕۆ، لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.