پێداگریی پارێزگارانی ناوچە سەرسنوورییەکانی ڕۆژاوای ئێران لە سەر پەرەسەندنی هاوکارییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارێکدا
پارێزگاری پارێزگای کوردستانیش لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئێمە خاوەنی توانا و پوتانسییەلێکی باش و بەرفراوانین بۆ پەرەپێدانی هاکاریی ئابووریی و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
"ئیسماعیل زارعی کووشا" کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی هەولێری کردووە وتی: هەل و پوتانسییەلی بەربڵاو و بەرفران بۆ پێوەندی و هاوکاریی فەرهەنگی، ئابووری و بازرگانی لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پاڕیزگای کوردستان بەدی دەکرێ. ناوبراو بە پێداگری لەسەر گرینگایەتیی پێوەندیی فەرهەنگی و ئابووریی نێوان ئێران و عێراق ، راشیگەیاند کە قووڵتر و بەهێزتر کردنی پێوەندیی ئابووری، بازرگانی و کلتووری لە گۆرەپانی کشت و کاڵ، بازرگانی و پیشەسازی لە گرینگترین ئامانجەکانی سەفەرەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و بەشداری لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی ڕۆژاوای ئێران و پارێزگارانی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگاری کرماشان و سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش پرس و بابەتی جۆراوجۆر لەوان پێ و شوینگرتنی مەسەلەی وەڕیخرانی ناوچەی ئازادی بازرگانیی هاوبەش، ڕەونەق بەخشین بە گومرکی پەروێزخان و هاتووچۆی موسافیرانی دوو وڵات خرایە بەرباس.
سەحرایی پارێزگاری کرماشان و شێخ جەلال نووری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە کۆبوونەوەیەکدا پرس و بابەتی جۆراوجۆریان خستە بەر باس و لێکدانەوە، لەوان لە بواری پاراستنی ڕێگا و بان و پێراگەیشتن بە دەروازەی سنووریی پەروێزخان، گەشەپیدانی سنوورەکانی نێوان کرماشان و ناوچەی گەرمیان، هاوکاری بۆ کۆنترۆڵی قاچاخی سووتەمەنی، بانگهێشتی سەرمایەدانەران و وەبەرهێنەرانی عێراقی بۆ چالاکی لە ناوچەی ئازادی قەسری شیرین و پێ و شوێنگرتنی مەسەلەی وەڕێخرانی ناوچەی ئازادی هاوبەش و ناساندنی خاڵە سەرنجراکێشەکان و هەل و پوتانسییەلەکانی گۆرەپانی کشت و کاڵ.
محەممەدسادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوایش لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی ڕۆژاوای ئێران لەگەڵ پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێداگری لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی پێوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: پێوەندییەکانی خەڵکی ئێران بەتایبەت خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕیشەی کلتووری، کۆمەڵایەتی وئایینی هەیە و نەپچڕاوەیە. ناوبراو وتیشی: ئێمە هەوڵ بۆ گەشەپیدانی ترانزیت و هەناردە دەدەین و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەیش ، ژێرخانە سەرسنوورییەکان دەبێ ئامادە بکرێن و چالاکیی دەروازە سنوورییەکان هەروەک چەن مانگی رابردوو شەوانەڕۆژ و بێوەستان بێ.