سروە عەبدولواحید: بودجەی تەرخاندراو بە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە بودجەی تەرخاندراو بە هەرێمی کوردستان لەگەڵ واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە، وتیشی: ئەو سامانە قاچاخەی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، تەنیا شێوازێک هەڵشکان دێتە ئەژمار.
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، وتی: ئێمە وەکوو جوڵانەوەی نەوی نوێ دەنگمان دا بە خشتەکانی بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٤ی حکومەتی فیدراڵی و تێبینیشمان هەبوو سەبارەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ سێ پارێزگا و و نە چوار پارێزگا، لەبەر ئەوەی کە سەرباری ئەوەش، بودجەی تەرخاندراو بە هەرێم لە خشتەکانی بودجەدا، لەگەڵ باروودۆخ و واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە، بەڵام بۆ درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باشە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک سیاسەتوان لەپێناو بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان پشتیوانی دەکەن لە گرێبەستەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە هەموو ڕێبەرانی شیعە و سونە رادەگەیەنین و بەرپرسیارەتیی هەڵەکەکانی کەسانی دیکە لە ئەستۆی ئێمە نییە. سروە عەبدولواحید بە راگەیاندنی ئەوەی کە حکومەتەکانی ناوەند و هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر بە دواخرانی موچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە، پێیشیداگرت؛ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وزیرانی عێراق پیاوێکی دەسپاک و راستبێژە و دەبێ کاتی پێ بدرێ بۆ ئەوەی بتوانێ پلان و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات.